دوای گەیشتنی نێردەی تایبەتی كۆشكی
سپی بۆ دانوستانی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ، سەرۆكی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت: نیمچە دورگەی
قرم لە ناو سنوری خاكی روسیا دەمێنێتەوە
هەواڵ: (KNNC)
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری تایم،
ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە رایگەیاند، نیمچە
دورگەی قرمی ئۆکرانیا کە لە ساڵی (2014)ـوە بە روسیا لکێندرابو، وەک بەشێک لە خاكی
روسیا دەمێنێتەوە.
قسەكانی سەرۆكی ئەمەریكا لەكاتێكدا
بڵاوكرانەوە كە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی كۆشكی سپی گەیشتە مۆسكۆ و بڕیار وایە
پاش كەمێكی دیكە لەگەڵ سەرۆكی روسیا دەست بە كۆبونەوەكانی بكات.
نیمچە دوورگەی قرم دەکەوێتە رۆژهەڵاتی
کیشوەری ئەوروپا، باکوری دەریای ڕەش، باشوری ئۆکرانیا، لە هەمو لایەکەوە بە ئاو دەورە
دراوە، تەنها کیلۆمەتری نەبێت كە بە ویشکانی کیشوەرییەوە بەستراوەتەوە، لە ساڵی (2014)ـوە
لەلایەن روسیا و ئۆکرانیاوە ناکۆکی لەسەرە.
648 جار خوێندراوەتەوە