سبەینێ شەممە بەسەرپەرشتی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری
سلێمانی دەست بەکارەکانی دەکات و بزوتنەوەکەش پەیامێک ئاڕاستەی ئەو هەڵسوڕاوانە
دەکات مافی بەشدارییان لە کۆنفڕانسەکەدا هەیە.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەندراوێکدا کە
ئەمڕۆ هەینی (25/4/2025) بڵاوکراوەتەوە، بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: رۆژی شەمە (٢٦ی ٤ی
٢٠٢٥) کاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەرلەبەیانی لە (هۆڵی ئاشتی) لە شاری سلێمانی، بە سەرپەرشتی
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان،
هاوکات ئامادەبونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی
دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی؛ کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان دەست بەکارەکانی دەکات.
بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات، هەمو
ئەو هەڵسوڕاوانەی مافی بەشداری و ناویان لە لیستی دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان (هیئة
العامة لحرکة التغییر)دا هەیە، دەست لەناو دەست و قوەت لە خوای گەورە ناکۆکییەکان
وەلا بنێن و لەپێناو سەرپێخستنەوەی بزوتنەوەکەمان، هۆڵی ئاشتی بکەنە وێستگەی گۆڕانکاری
و نوێبونەوە و بە حەماسەوە ئەو مافە مەدەنییە سیاسییەتان پیادە بکەن و بەشداری کۆنفرانس
بکەن.
دەقی راگەیەندراوەکە
هاونیشتمانیانی بەڕێز ..
گۆڕانخوازانی بە هەڵوێست ..
پاش هەوڵ و تەقەلایەکی
زۆر و کردنەوەی گرێ یاساییەکان، پاڵپشت بە فەرمان و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیار درا؛
رۆژی شەمە (٢٦ی
٤ی ٢٠٢٥) کاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەرلەبەیانی لە (هۆڵی ئاشتی) لە شاری سلێمانی، بە سەرپەرشتی
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان،
هاوکات ئامادەبونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی
دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی؛ کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان دەست بەکارەکانی دەکات.
بۆ ئەو مەبەستە،
بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات لە هەمو ئەو هەڵسوڕاوانەی مافی بەشداری و ناویان لە لیستی
دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان (هیئة العامة لحرکة التغییر)دا هەیە، دەست لەناو دەست
و قوەت لە خوای گەورە ناکۆکییەکان وەلا بنێن و لەپێناو سەرپێخستنەوەی بزوتنەوەکەمان،
هۆڵی ئاشتی بکەنە وێستگەی گۆڕانکاری و نوێبونەوە و بە حەماسەوە ئەو مافە مەدەنییە
سیاسییەتان پیادە بکەن و بەشداری کۆنفرانس بکەن.
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٥ی ٤ی ٢٠٢٥
292 جار خوێندراوەتەوە