وەزارەتی دادی عێراق: 36 سکاڵای نێودەوڵەتیمان لە بەرژەوەندی خۆمان یەکلاکردەوە

KNN : Kurdish News Network
03:34 - 24/04/2025
عێراق
+
-

وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی دارایی بکەن، توانیویانە 36 داوای یاسایی نێودەوڵەتی ببنەوە کە دژی عێراق تۆمارکرابون.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، 36 داوای یاسایی لە ژمارەیەک دادگای نێودەوڵەتی لە دژی عێراق تۆمارکراون، کە داواکاری دارایی گەورەیان تێدابوە، بەڵام توانیویانە سەرجەم سکاڵاکان لە بەرژوەندی خۆیان یەکلابکەنەوە.

 

ئەوەش هاتوە، لەئەگەری دۆڕاندنی ئەو سکاڵایانە دەبو عێراق ملیارەها دۆلار بدات و ئەوەش بارگرانییەکی زۆری لەسەر گەنجینەی وڵاتەکە دەبێت.

 

جەختیلەوەشکردوەتەوە، رۆڵی سەرەکییان دەبێت لە پاراستنی سەروەری یاسایی و دارایی دەوڵەت بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا فەرمییە پەیوەندیدارەکان.

54 جار خوێندراوەتەوە