دوای کۆبونەوەی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، وەزیری
دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، بۆ ئازادی و لەبەرامبەر تیرۆر شانبەشانی کوردانی عێراق
دەمێننەوە.
هەواڵ:KNNC
ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەی لەگەڵ مەزڵوم
عەبدی رایگەیاند، "لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵوم، بەرپرسی هێزەکانی
سوریای دیموکرات 10 ساڵ شان بە شانی یەکتر لە دژی داعش شەڕمان كرد".
هه‌روه‌ها پشتیوانی بۆ كوردانی رۆژئاوای کوردستان دوپاتكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێویستە لە قۆناغی گواستنەوەی
سوریادا ماف و بەرژەوەندی کورد بە تەواوی لەبەرچاو بگیرێت.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی
له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، نوسیویه‌تی، "بۆ ئازادی و لە بەرامبەر
تیرۆردا، وڵاتەکەمان شانبەشانی کوردەکانی عێراق دەمێنێتەوە، هاودەنگیمان کۆی گشتییە".
183 جار خوێندراوەتەوە