ماڵی شیعە بۆ هەڵبژاردنی
داهاتوو پەرتەوازەیە و چوارچێوەی هەماهەنگی بەشەش لیستی جیاواز بەشداری هەڵبژاردنەکانی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن.
هەواڵ:KNNC
میدیا عێراقییەکان لە
زاری چەند سەرچاوەیەکی تایبەتەوە ئاشکرایان کردوە کە هێزە سیاسییەکانی نێو چوارچێوەی
هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق دابەشبون بەسەر شەش لیستی جیاوازدا.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە
یەکەم لیستی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی لە شەش لایەن پێکدێن کە بریتین لە (بزوتنەوەی
فوراتین) بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، (ڕێکخراوی بەدر) بە سەرۆکایەتی هادی
عامری، (ڕەوتی عەتا)ـی فالح فەیاز، (انسارڵا ئەوفیا) بە سەرۆکایەتی حەیدەر غەراوی،
(بزوتنەوەی حقوق) بەسەرۆکایەتی حسەین موئەنەس، (هاوپەیمانی سند) بەسەرۆکایەتی ئەحمەد
ئەسەدی.
لیستی دوەم پێکدێن لە (بزوتنەوەی
حیکمە)ـی عەمار حەکیم، (هاوپەیمانی نەسر) بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی.
لیستی سێیەم پێکدێن لە
(دەوڵەتی یاسا)ـی نوری مالیکی، (لیواکانی سید شوهەدا) ئەبو ئالا ئەلوەلائی، 'لیواکانی
ئیمام عەلی' شەبیل زەیدی.
لیستی چوارەم لە نێو
چوارچێوەی هەماهەنگی بریتیە لە (ئەساعیبی ئەهلی حەق) بەسەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی.
لیستی پێنجەم، 'ئەبشەر
یا عێراق' هەمام حمودی و لیستی شەشەمیش هاوپەیمانی ئەساس دەبێت کە موحسین مەندەلاوی
سەرۆکایەتی دەکات.
72 جار خوێندراوەتەوە