پەیمانگایەكی
ئەمەریكی ئاشكرایدەكات، لە چوارچێوەی پلانە نوێكانی ئەمەریكا بۆ خۆبەدورگرتن لە
ململانێ سەربازییەكان لە رژهەڵاتی ناوەڕاست پێدەچێت كشانەی لەناكاو لە عێراق و
سوریا ئەنجام بدەن.
هەواڵ:
(KNNC)
لەراپۆرتێكدا،
پەیمانگای نیولاینزی ئەمەریكی ئاشكرایكردوە، بۆ خۆبەدورگرتن لە جەنگ و ململانێ
سەربازییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەچوارچێوەی
پلانە نوێكانی ئیدارەی كۆشكی سپی، پێدەچێت پنتاگۆن كشانەی لەناكاو لە عێراق و سوریا
جێبەجێ بكات كە پێشتریش لە ئەنغانستان لە ساڵی (2021) هەمان كاری كردوە.
پەیمانگاكە
هۆشداری داوە لەئەوەی، ئەگەری ئەمەریكا لە عێراق بكشێتەوە وەك ئەوەی لەساڵی (2003)
عێراقیان داگیركرد و دوای سێ ساڵ كشانەوە و وڵاتەكەیان روبەڕوی رێكخراوە توندڕەوە
تیرۆرستییەكان كردەوە، ناتوانێت بەرژەوەندییەكانی خۆی لە بەغداد دەكەوێتە
مەترسییەوە.
رونیكردوەتەوە،
نابێت سوپای ئەمەریكا لە هەردو وڵاتات، بەتایبەتی لە عێراق بكشێتەوە و دەرفەرتی گەورە
لەدەستبدات، بەتایبەتی دوای ئەوەی پێگەی ئێران لە عێراق روی لە لاوازیكردوە، واشنتۆن
دەتوانێت لاوازی ئەو وڵاتە بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییەكانی خۆی بەكاربهێنێت.
پەیمانگای
نیولاینزی ئەمەریكی پێشنیازی بۆ كۆشكی سپی بەسەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ كردوە كە، كشانەوەی
سوپای ئەمەریكا لە عێراق تاساڵی (2029) دوابخات، هەروەها هاوكاری سەربازی و ئەمنی زیاتر
پێشكەش بە حكومەتی عێراق بكات، لەگەڵ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و دەستەبەركردنی
ئارامی سنورەكان بۆ ئەو وڵاتە.
436 جار خوێندراوەتەوە