نوسینگەی
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەو،ە پلانی کشتوکاڵی بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران هەموار
دەکرێتەوە و بۆئەمساڵ تەواوی بەرهەمەکە لە جوتیاران وەردەگیرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی راگەیەنراوێکی
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت
بۆ دادپەروەری بەرامبەر بە جوتیاران، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر
هەموارکردنەوەی پلانی کشتوکاڵی بۆ وەرزی گەنمی ئەمساڵ، بۆئەوەی زەوییەکانی دەرەوەی
پلانەکەش بگرێتەوە هاوشێوەی ئەو زەوییانەی لە پلانەکەدا هەیە، لە کۆنتڕۆڵکردن و
باجەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتەکانی
کشتوکاڵ و بازرگانی رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەو
هەموارکردنەوەیە.
هەربەپێی
راگەیەنراوەکە، وەزارەتی دارایی رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ تەرخانکردنی دارایی
بۆ ئەو گەنمەی لە زەوییەکانی دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی دەخرێنە بازاڕەوە، بەمەبەستی
دابینیکردنی شایستەی دارایی بۆ جوتیاران.
ساڵی ڕابردو، بەرهەمی گەنم لە عێراق بەڕێژەی 21% زیادی کردو و گەیشتە شەش ملیۆن 300 هەزار تەن گەنم.
691 جار خوێندراوەتەوە