سەرۆکوەزیرانی
عێراق رایگەیاند، پشتیوانی لە ئاسایش و
سەقامگیری سوریا دەکەین و خۆمان دەپارێزین لە دەستوەردان لە کاروباری ئەو وڵاتە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ
پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ جەنەڕال کیڤن لیهی،
فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش لە عێراق و سوریا
کۆبوەوە و پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی
تاوتوێکرد.
بەپێی
راگەیەنراوێکی نوسینگەکەی، سودانی جەختی لە گرنگی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان
عێراق و ئەمەریکا لەژێر رۆشنایی ئاڵنگارییەکانی ئێستا کردوەتەوە، بە ئامانجی
بەرزکردنەوەی هاوکاریی نێوانیان لە بوارەکانی راهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیاریی لەگەڵ
هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
هەروەها لە
دیدارەکەدا، جەختکراوەتەوە لەسەر پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری سوریا و
خۆپاراستن لە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتەکە، لە پێناو گەیشتن بە ئاسایش و ئارامی
لە سەرتاسەری ناوچەکە.
90 جار خوێندراوەتەوە