وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی
ئێران رایگەیاند، سزا نوێیەکانی واشنتۆن بەسەر تاراندا، بەرونی روانگەی
دوژمنکارانەی ئەمەریکا بەرامبەر ئێران نیشاندەدات.
هەواڵ:KNNC
ئیسماعیل باغایی وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سیاسەتی سەپاندنی گەمارۆکانی ئەمەریکا بەسەر
ئێراندا بەرونی سیاسەتی دوژمنکارانەی ئەو وڵاتە نیشاندەدات.
وتیشی: پشتبەستنی حکومەتی ئەمەریکا بە سزا ئابورییەکانی سەر وڵاتە تازە
پێگەیشتوەکان، وەک ئامڕازێکی تۆقاندن و فشاری سیاسی و پێشێلکردنی بنەما و رێساکانی
نەتەوەیەکگرتوەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
باغایی دەڵێت: بەردەوامی سزا ئابورییەکانی سەر ئێران دژایەتی ئەمەریکایە بۆ
وتووێژ و دانوستانەکان و نەبونی نیازپاکی جدیی بۆ رێککەوتن نیشاندەدات.
576 جار خوێندراوەتەوە