خواستی زۆر لەسەر
شوکولاتەی دوبەی بوەتە هۆی دروستبونی قەیرانێکی جیهانی لەسەر فستق، بەهۆیەوە
نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە.
ئابوری:KNNC
شۆکۆلاتەی دوبەی، جۆرێک
لە شۆکۆلاتەیە ساڵی 2021 خراوەتە بازاڕەوە و لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیماراتی بچوکەوە
بەناوی فیکس دروستکراوە، کە تێکەڵەیەکە لە کرێمی فستق و کونافە و شۆکۆلاتەی شیر، بەهۆی
بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی ئەو شۆکۆلاتەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک، ناوبانگێکی جیهانی
پەیداکرد و خواستێکی زۆری لەسەر دروست بوو کە تا ئێستاش بەوجۆرەیە.
هەر بەوهۆیەوە، نرخی
نزیکەی کیلۆیەک فستق لە نزیکەی 15 دۆلارەوە بۆ 21 دۆلار بەرزبوەتەوە.
بەپێی ڕۆژنامەی فاینانشیەڵ
تایمز، بەهۆی خواستی زۆر لەسەر ئەو جۆرە شۆکۆلاتەیە، لە هەندێک وڵاتی وەک بەریتانیا،
فرۆشیارەکان ژمارەیەکی دیاریکراویان بۆ کڕیاران دابینکردوە.
ئێران کە دوەم گەورەترین
بەرهەمهێنی فستقە لە جیهاندا، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردودا، هەناردەکردنی فستق بۆ
ئیماراتی عەرەبی بەڕێژەی40٪ زیادیکردوە بە بەراورد بە رابردو.
ئەمە لە کاتێکدایە کە
بەر لەو خواستە زۆرەی کە لەسەر شۆکۆڵاتەی دوبەی دروست بو، ڕێژەی فستق لە جیهاندا زۆر
بو و بەکارنەدەبرا و نرخیشی کەمبوە.
هاوکات لەم چەند ساڵەدا
لە کالیفۆرنیا هەندێک لە جوتیارەکان لەبری چاندنی بادەم ڕویانکردوەتە چاندنی فستقی
حەلەبی.
122 جار خوێندراوەتەوە