بنیامین نەتانیاهۆ،
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەچێتە قۆناغێکی گرنگەوە لە شەڕ دژ بە حەماس،
جەختیشی لەوە کردوەتەوە کە ئیسرائیل ملکەچی مەرجەکانی بزوتنەوەکە نابێت، دەشڵێت؛ ئیسرائیل نەبوایە تاران 10 ساڵ پیش ئێستا دەبوە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی.
هەواڵ:KNNC
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، تا
حـەمـاس لەناو نەبەن و بارمتەکان ئازاد نەکەن کۆتایی بە شەڕەکە ناهێنن، وتوشیەتی؛ ئەو شەڕەی ئیسرائیل دژی حەماس ئەنجامی
دەدات لە حەوت بەرەدا بەردەوامە و دەشزانن ئەو باجەی دەیدەن لەم شەڕەدا قورسە.
لەبارەی ڕێکەوتنیان
لەگەڵ حەماس، نەتانیاهۆ پشتڕاستی کردوەتەوە کە حەماس پێشنیارێکی ئیسرائیلی بۆ
ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان ڕەتکردوەتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە کە ئیسرائیل بە کوشتنی سەرکردەکانی
وەک حەسەن نەسروڵڵا و یەحیا سینوەر و ئەوانی دیکە ڕوخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕیوە.
لەبارەی ئێرانیشەوە وتویەتی؛ ئیسرائیل
پابەندە بە ڕێگریکردن لەوەی تاران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ڕونیشیکردوەتەوە، ئەگەر ئۆپەراسیۆنەکانی
ئیسرائیل نەبوایە، ئێران دە ساڵ لەمەوبەر دەیتوانی بۆمبی ئەتۆمی دروستبکات.
231 جار خوێندراوەتەوە