میدیای فەرمی عێراق بڵاویکردەوە،
محەمەد شیاع سودانی و ئەحمەد شەرع لە قەتەر کۆبونەوە.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی هەواڵی عێراقی
بڵاویکردەوە، بەلەبەرچاوگرتنی خێراتربونی روداوەکانی ناوچەکە و بە تایبەت دۆخی سوریا،
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا بە نێوەندگیری
میری قەتەر کۆبونەوە.
ئاماژەبەوەشکراوە،
سودانی هەڵوێست و پاڵپشتی عێراقی دوپاتکردوەتەوە و جەختیکردوەتەوە لەسەر گرنگی
هەنگاوی کردەیی و جدی حکومەتی نوێی سوریا بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش.
هاوکات،باسی لەوەکردوە، عێراق لە نزیکەوە چاودیڕی ئەو پێشهاتانە دەکات کە
لە سوریا و وڵاتانی دراوسێی رودەدەن.
داواشیکردوە، هەردولا هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ بونیادنانی پەیوەندییەکان و
دروستکردنی میکانیزمێکی نوێی هاوکاری کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی
هەردولا بکات و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەرزبکاتەوە.
73 جار خوێندراوەتەوە