دوای زیادكردنی باج و رەسمی گومرگی
لەسەر كاڵاوشمە هاوردەكراوەكان بۆ وڵاتەكەی و كاردانەوەكانی لەسەر بازاڕەكانی
جیهان، سەرۆكی ئەمەریكا دەڵێت: هەمو شتێك باش دەبێت تەنها "ئارام"
ببنەوە.
هەواڵ: (KNNC)
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە
یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆی بەناوی "تروت سۆشیال"
بڵاویكردوەتەوە و دەڵێت: ئارام بمێننەوە! هەمو شتێک بەباشی بەڕێوەدەچێت، دڵنیاشیان
دەكاتەوە كە وڵاتەكەی لە هەمو کاتێك باشتر و گەورەتر دەبێت.
هەفتەی رابردو، ترەمپ رایگەیاند: بەئامانجی
نەهێشتنی كورتهێنانی كەرتی بازرگانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا باج دەخاتە
سەر كاڵاوشمەكە هاوردەكراوەكانی وڵاتانی جیهان، بەوەش گرنگی بە بەرهەمە ناوخۆكان
دەدات.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردبو، ئەو سەردەمە
كۆتایی پێدەهێنێت كە وڵاتانی جیهان بە هاوپەیمان، نەیار و تەنانەت دوژمنەكانی
ئەمەریكاش سود لە ئابورییەكەی وەربگرن و خۆیان پێ دەوڵەمەند بكەن، ئێستا كاتی
گەڕاندنەوەی ئەو هاوسەنگییەكە لە بەرژەوەندی ئەمەریكییەكان.
لەبەرامبەریشدا، ئەمڕۆ چوارشەممە،
وەزارەتی دەرەوەی چین بڵاویكردەوە، رێژەی سەپاندی باجی لەسەر كاڵاوشمەكە
ئەمەریكییەكانی لە (34%)ـوە بۆ لە (84%) بەرزكردوەتەوە، هاوكات، یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند: بەرێژی لە (25%) باجی خستە سەر كاڵاوشمەكە هەناردە كراوەكانی ئەمەریكا بۆ ئەوروپا.
998 جار خوێندراوەتەوە