وەزارەتی بەرگری روسیا گەڕانەوەی (175)
سەربازی وڵاتەكەی لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئۆکرانیا راگەیاند.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی بەرگری روسیا
رایگەیاند: ئۆكرانیا (175) سەربازی روسی كە لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی کیێڤدابون ئازاد
کردوە، لە ئێستادا سەرجەم سەرزارەكانی وەزارەتەكەی گەیشتوەنەتە بیلاڕوس و بڕیار
وایە كە هاوكارییە تەندروستییەكانیان بۆ دابین بكرێت.
ئەوەیخستوەتەڕو، لەدوای وەرگرتنی
چارەسەرە تەندروستییەكان، دەرفەتیان پێدەدرێت پەیوەندی بەكەسوكارەكانیانەوە بكەن.
لە بەیاننامەکەدا وەزارەتی بەرگری روسیا
ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، لەكاتی گەڕاندنەوەی سەربازەكایاندا لەلایەن ئیماراتی یەکگرتوی
عەرەبییەوە هاوكارییە مرۆییەكانیان پێشكەشكراوە.
دوێنێ شەو، لە كۆنگرەیەكی
رۆژنامەوانیدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرایكرد، پوتین بە پێشنیازی
راگرتنی جەنگ بۆ ماوەی (30) رۆژ لەگەڵ ئۆكرانیا رازیبوە، دواتریش ئاشكراكرا كە مۆسكۆ
و كیێڤ لەسەر ئازادكردنی (175) دیلی نێوانیان رێككەوتون.
313 جار خوێندراوەتەوە