لە هەرێمی کوردستان 82 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا

KNN : Kurdish News Network
02:27 - 19/03/2025
کوردستان
+
-

لە دهۆک و زاخۆ 16 تۆمەتبار دەستگیر کران و 82 کیلۆ ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیرا، لە موسڵ و بەغدادیش نزیکەی یەک تەن و 200 کیلۆ ماددەی دیکە دەستی بەسەردا گیراوە.

 

هەواڵ:KNNC

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگەیاند، لە ژمارەیەک چالاکیدا لە دو هەفتەی ڕابردو توانراوە بڕی 22 کیلۆ و 940 گرام کریستاڵ و یەک کیلۆ و 440 گرام هیرۆین و 50 کیلۆ حەبی ترامادۆڵ دەستبەسەردا بگرن.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆڕێکی بازرگانی کریستاڵی شلیان هەڵوەشاندوەتەوە کە دو دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمبێلیان پێبوە کە بڕەکەی حەوت کیلۆ و 620 گرام بوە بەوەیش کۆی گشتی ماددە دەست بەسەرا گیراوەکان بوەتە 82 کیلۆگرام و 16 تۆمەتباریش دەستگیر کراون.

لە دو چالاکییەکی دیکەدا کە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕۆڵی گرنگی هەبوە  توانراوە تەنێک و 100 کیلۆ حەبی کپتاگۆن لە شاری بەغداد و 70 کیلۆ لە هەمان حەب لە شاری موسڵ دەستی بەسەردا بگیرێت.

هاوکات، دەستگیراوە بەسەر 45 کارتۆن دەرمان و حەبی ماوە بەسەرچو و بێ ستیکەردا کە بەشێوەی قاچاغ و نایاسایی هێنرابونە ناو هەرێم .

104 جار خوێندراوەتەوە