پۆلیسی ئاكرێ: تەرمی ژنێك لە ناو زێی گەورەدا دۆزرایەوە

KNN : Kurdish News Network
04:06 - 13/03/2025
کوردستان
+
-

تەرمی ژنێک لەناو زێی گەورە کە مل و قاچەکانی بەستراونەتەوە دۆزرایەوە پۆلیسی ئاكرێش دەڵێت: ناناسرێتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ بڵاویكردەوە؛ لە کاتژمێر (11:00)ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە،  تەرمی ژنێکیان لەناو روباری زێی گەورە لە نزیک گوندی زەنگلی سنوری ناحیەی کەلەکی سەر بەقەزای  بەردەڕەش دۆزیوەتەوە.


ئاشكرایكردوە كە؛ تیمی مەلەوانی قەزای خەبات تەرمەکەیان دەرهێناوەتەوە و دەركەوتوە كە مل و قاچەکانی بە تەلی ئاسن بەستراونەتەوە، پێشتریش خنکێنراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کاتێكی زۆر بەسەر روداوەکەدا تێپەڕێوە، نەتوانراوە تەرمەکە بناسرێتەوە.


پۆلیسی ئاکرێ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ روداوەكە کراوەتەوە و تەرمی ژنەکەش گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.

141 جار خوێندراوەتەوە