بەمەبەستی
دابینكردنی غاز بۆ وێستگەكانی سوتەمەنی دوای نوێ نەكردنەوەی مۆڵەتەكەی ئەمەریكا بۆ
هاوردەكردنی غاز لە ئێران، عێراق دانوستان لەگەڵ دو وڵاتی عەرەبی دەكات بۆ
هاوردەكردنی غازی شل.
هەواڵ:
(KNNC)
بەرپرسێكی
وەزارەتی كارەبای حكومەتی عێراق بە رۆژنامە ئەمەریكییەكانی رایگەیاندوە: بەمەبەستی
هاوردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك
وەزیران هەوڵ دەدات دانوستان لەگەڵ قەتەر و جەزائیر بكات بۆ هاوردەكردنی غاز.
وتیشی: تا
ئێستا وەزارەتی كارەبای عێراق ئاگادارییەکی فەرمی سەبارەت بە راگرتن یان بەردەوامی
هاوردەكردنی غاز پێنەگەیشتوە، بەڵام لەحاڵەتی راوەستانی غاز بۆ وێستگەكانی
بەرهەمهێنانی كارەبا بڕی (10) هەزار مێگاوات توانای بەرهەمهێنان كەم دەبێتەوە.
رونیكردەوە
كە، هاوتەریب لەگەڵ بەرزكردنەوەی ئاستی وەبەرهێنان لەكەرتی غازی نیشتیمانی، وەزارەتی
کارەبا هەوڵ دەدات لە تورکمانستانەوە، غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا
هاوردەبكات.
بەرپرسە
عێراقییەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، وەزارەتی كارەبا پابەەندە بە رێنماییەكانی
حكومەت سەبارەت بە مەلەفی هاوردەكردنی غاز لە وڵاتی ئێرانەوە بەدواداچونیش بۆ هەر
بڕیارێك دەكرێت كە لەو بارەیەوە دەربچێت، ئەگەر بە بەردەوامی هاوردەکردنی بێت یان رێنمایی
بۆ راگرتنی دەربكرێت.
594 جار خوێندراوەتەوە