عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ لوبنان دەستپێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:03 - 29/11/2024
عێراق
+
-

وەزارەتی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتودا هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتەکانی لەگەڵ لوبنان ئاسایی دەکاتەوە و حەوت گەشت ئەنجام دەدرێت. 

هەواڵ:KNNC

ڕه‌زاق محێب سه‌عداوی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ست له‌ لوبنان و ئاساییبونه‌وه‌ی دۆخی ئەو وڵاتە، هێڵی ئاسمانی عێراقی له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو گه‌شته‌كانی بۆ به‌یروت ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، حەوت گەشت لە فڕۆکەخانەکانی بەغداد و نەجەفەوە ئەنجامدەدرێت بۆ فڕۆکەخانە ڕفیق حەریری لە بەیروت، لەو حەوت گەشتە پێنجیان لە فڕۆکەخانەی بەغداد دەبیت و دوانی دیکەیان لە نەجەف.

راشیگەیاند: گەشتەکان بە پێی خواست ڕێکدەخرێن، بە ئەنجامدانی ئەو گەشتانەش هاتوچۆی ئاسمانی لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاسایی دەبێتەوە. 

لە 27ى ئەیلولى 2024ـەوەبە هۆى خراپى دۆخى ئەمنى ئەو وڵاتە و شەڕی حیزبوڵا لەگەڵ ئیسرائیل گەشتى فڕۆکە لە عێراقەوە راگیرا.

85 جار خوێندراوەتەوە