دۆمینە یارییەکی جیهانییە و چەندین سودی تەندروستیشی هەیە

KNN : Kurdish News Network
07:56 - 20/11/2024
هەمەڕەنگ
+
-

دۆمینۆ  یارییەکە بۆ چەندین سەدەیە لە سەرانسەری جیهاندا ئەنجامدەدرێت و چێژێکی زۆری لێدەبینرێت، یارییەکی سادەیە و زیاتر بۆ کاتبەسەربردن ئەنجامدەدرێت

هەمەڕەنگ؛KNNC

دۆمینۆ، کە لە هەرێمـی کوردستان پێی دەڵێن دۆمینە، مێژوەکەی بۆ  ساڵانی 1300ـی زاینی دەگەڕێتەوە، لە بنەڕەتدا یارییەکی چینییە، پێگەی drhealthbenefits، کە ماڵپەڕێکی تەندروستییە بڵاویکردوەتەوە، لە یاری دۆمینەدا، ئەگەر چی مەسەت لێی وەرگرتنی سودی تەندروستی نییە،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین سودی هەیە، لێرەدا هەندێک لەو سودانە دەخەینە ڕو؛

 

یەکەم – مێشک بەهێز دەکات

توێژینەوەکان دەریانخستوە کە یاریکردنی دۆمینە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی کارکردنی مەعریفی، لەوانە بیرەوەری، تەرکیزکردن و تواناکانی چارەسەرکردنی کێشەکان.

پێدەچێت ئەو ئاڵنگاریە دەرونیانەی یارییەکە پێشکەشی دەکات دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی مێشک چالاک و سەرقاڵ بێت، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ خاوکردنەوەی دابەزینی کارکردنی مەعریفی پەیوەست بە تەمەنەوە.

دوەم- پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەهێز دەکات

دۆمینە یارییەکی کۆمەڵایەتییە و زۆرجار لەگەڵ هاوڕێیان یان  لەناو خێزانەکاندا ئەنجامدەدرێت، ئەمەش بەو مانایەیە هۆکارێکی باش و یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی کارلێکی کۆمەڵایەتی و باشترکردنی توانا کۆمەڵایەتییەکان.  بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی بەتەمەنن زۆر گرنگە، کە لەوانەیە مەترسی گۆشەگیری کۆمەڵایەتییان لەسەر بێت.

 سێیەم- سترێس کەمدەکاتەوە

یاریکردنی دۆمینە، دەتوانێت چالاکیەکی ئارامکەرەوە و چێژبەخش بێت کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی فشار و باشترکردنی باری دەرونی،هەروەها لایەنی کۆمەڵایەتی یارییەکە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی هەستەکانی پەیوەندی و کەمکردنەوەی هەستکردن بە تەنیایی و دورکەتنەوە لە سترێس.

چوارەم - هەماهەنگی دەست و چاو باشتر دەکات

دۆمینە شێوازی یاریکردنەکەی بەو جۆرەیە، کە پۆلەکان  بە شێوەیەکی ورد و یەک لەدوای یەک دابنرێن، واتە هەرەمەکی نییە و پێویستی بە ڕێزکردنە،  ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی هەماهەنگی دەست و چاو، بە هەمانشێوە   بۆ گەورەساڵان گرنگترە، کە لەوانەیە مەترسی لەدەستدانی توانای جوڵەی وردیان هەبێت.

پێنجەم - چالاکیی جەستەیی زیاد دەکات

لە کاتێکدا دۆمینۆ بە پلەی یەکەم یارییەکی دەرونییە، بەڵام دەتوانێت هەندێک سوودی جەستەیی بەدەستبهێنێت، یاری دۆمینە، پێویستی بەوەیە یاریزانەکان لەسەر مێزێک دابنیشن و قۆڵ و دەستەکانیان بجوڵێنن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی ئاستی چالاکیی جەستەیی.

جگە لەم سوودە تەندروستیانە، یاری دۆمینە، چالاکیەکی خۆش و چێژبەخشە و لە هەرێمی کوردستانیش یارییەکە هەوادارێکی زۆری هەیە، کە دەتوانرێت لە لایەن هەمو تەمەنێکەوە یاریەکە ئەنجام بدرێت، ئەمەش وایکردوە کە چالاکیەکی زۆر باش بێت بۆ خێزانەکان یان ‌هاوڕێکان پێکەوە.

2902 جار خوێندراوەتەوە