سازمانی خەبات: هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانمان لە هەرێمی کوردستان و قوربانی هەیە

KNN : Kurdish News Network
06:37 - 13/03/2026
کوردستان
+
-

سازمانی خەبات: هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانمان لە هەرێمی کوردستان و قوربانی هەیە

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، بنکەیەکی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی هێرشێکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووەتەوە، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگەیان شەهید و بریندار بوون

بەپێی ڕاگەیێندراوێکی فەرمیی سازمانی خەبات، هێرشەکە کراوەتە سەر هێزی "شەهیدانی یەکشەوە"ـی سەر بەو ڕێکخراوە، بەڵام تا ئێستا ئامارێکی وردی ژمارەی شەهید و بریندارەکان ئاشکرا نەکراوە


ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ هەینی، بەپێی زانیارییەکان، هێرشێکی دیکەی درۆنی لە دۆڵی ئاکۆیان لە سنووری پارێزگای هەولێر کراوەتە سەر هێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لەم هێرشەدا زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە

364 جار خوێندراوەتەوە