ئەمڕۆ چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی قادر حاجی
عەلی، سەرکردەی سیاسی دیاری هەرێمی کوردستان، بەڕێوەدەچێت.
لەو یادەدا، هاوڕێیان و کەسوکارەکەی سەردانی
ئارامگەکەیان کرد و چەپکە گوڵی رێز و وەفایان دانا.
کورتەیەک لە ژیاننامەی قادر حاجی عەلی؛
ساڵی 1955 لە سلێمانی لەدایکبوە
کۆلێژی جیۆلۆجی تەواوکردوە
ساڵی 1980 چوەتە شاخ و بوەتە پێشمەرگە
ساڵی 1983بوەتە ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی
کوردستان
ساڵی 1994 دەزگای زانیاریی یەکێتی دامەزراندوە
ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی
بوە
ساڵانی 1998 بۆ 2000 کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی
بوە
ساڵی 2009 لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی دیکە بزوتنەوەی
گۆڕانیان دامەزراند
دو جار هاوسەرگیریی کردوە و خاوەنی سێ منداڵە
لە 15-10-2020 توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بو
دوای 27 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەرەبەیانی 10-11-2020 لە سلێمانی
کۆچی دوایی کرد
فۆتۆ/ بڕیار نامیق
214 جار خوێندراوەتەوە