بانکی ناوەندی ئەمەریکا رێژەی سودی کەمکردەوە

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 08/11/2024
ئابوری
+
-

لەگەڵ هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی ڕێژەی سودی کەم کردەوە وتیشی: نە ترەمپ نە کۆشکی سپی ناتوانن لە کارەکەی دوری بخەنەوە.

 

ئابوری:KNNC

بانکی ناوەندی ئەمریکا بڕیاردا بە ڕێژەی 4.5% بۆ 4.75% ڕێژەی سود کەمبکاتەوە ئەم هەنگاوە بە بڕیاری جیرۆم پاوڵ، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی بوە لە دوای دو ڕۆژ لە هەڵبژادنەوەی ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا.

 

ئەمە دوەم جارە لەسەر یەک بانکی ناوەندی ڕێژەی سود دابەزینێت بەمەبرستی کەمکردنەوەی ڕێژەی هەڵاوسان و پشتگیری کردن لە بازاڕی کار.

 

لە پاش بڕیارەکەی بانکی ناوەندی، جیرۆم پاوڵ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی کردەوە، بە پێی یاسا هیچ کام لە دۆناڵد ترەمپ و کۆشکی سپی ناتوانن ناچاری بکەن دەست لە کار بکێشێتەوە یاخود لە کارەکەی دوری بخەنەوە.

 

لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا دۆناڵد ترەمپ چەندین جار بە توندی ڕەخنەی لە بڕیارەکانی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی گرتوە و بەشکستخواردو وەسفی کردوە.

78 جار خوێندراوەتەوە