ئەو كەسانە كێن نابێت شێلم بخۆن؟

KNN : Kurdish News Network
06:14 - 04/11/2024
تەندروستی
+
-

شێلم، یەکێکە لەو بەرھەمە خۆراکیانەی کە دەوڵەمەندە بەنیشاستە و لە ئەو سەوزەواتانەی کە زۆربەمان لە وەرزی زستاندا گرنگی پێدەدەین و بەچەند جۆرێك لەگەڵ خواردنەكانمان ئامادەی دەكەین، بەڵام پسپۆڕانی خۆراك ئامۆژگاری ئەم كەسانە دەكەن خۆیان لە خواردنی دوربكەونەوە.


تەندروستی: (KNNC)


بەپێی نوێترین توێژینەوە دەركەوتوە كە، شێلم مرۆڤ لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان بەگشتی و شێرپەنجە بەتایبەتی، دەپارێزێت و رێگری لە تەشەنەسەندنی خانەکانی شێرپەنجە دەكات، هەروەها سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ماددەکانی کالیسیۆم و پۆتاسیۆم، کە بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسکەکان بەتایبەتی نەخۆشی پوکانەوەی ئێسک گرنگن.


لە نوێترین توێژینەوەیاندا پسپۆڕانی خۆراك گرنگترین سودەكانی شێلمیان ئاشكرا كردوە كە؛ شێلم مرۆڤ لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان بەگشتی و بەتایبەتی شێرپەنجە دەپارێزێت و رێگری لە تەشەنەسەندنی خانەکانی شێرپەنجە لەلەشدا دەكات، هەروەك پسپۆڕانی خۆراك ئەوەیان خستوەتەڕو، یەکێک لەسودە سەرەکییەکانی شێلم؛ بریتییە لە پاراستنی ئەندامی دڵ لە جەڵتە، هەروەها رێگری لە گیرانی مولولەكانی خوێن و داخستنیان دەكات، ئەوەش بەهۆی هەبونی ماددەی ڤیتامین (K) كە لەش لە ھەوکردنەکان دەپارێزێت.


رونیانكردوەتەوە، شێلم سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ماددەکانی کالیسیۆم و پۆتاسیۆم، کە لە ماددە بنەڕەتییەكانی پاراستنی تەندروستی ئێسکەکانن و رێگری لە  نەخۆشی پوکانەوەی ئێسک دەگرن و بەھۆی بونی ماددەی ڤیتامین (A) لەشی مرۆڤ لەھەوکردنی ناوچەی گەروو دەپارێزێت.


پسپۆڕانی خۆراك ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، هەبونی ماددەی "گلاسینۆت" کە دژی دروستبونی بەکتریاییە لەناو گەدە، شێلم کرداری ھەرس لەناو گەدە ئاسان دەکات، دەبێتە هۆی ئەوەی كە کەناڵی ھەرس بەشێوەیەکی تەندروستر کاربکەن، بەڵام ئامۆژگاری ئەوە كەسانەی كە غودەی دەرەقی و نەخۆشی شەکرەیان  ھەیە، لە خواردنی شێلم دوربكەونەوە.

5694 جار خوێندراوەتەوە