ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،
کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانیش دەنگدانە لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتیی
عێراق.
هەواڵ:KNNC
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق، جگە لە دەنگدان بە هەمواری یاسای باری کەسێتیی، دەنگ لەسەر بڕگەی
هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەردەمی رژێمی پێشو دەدرێت کە پەیوەستە بە تەعریب لە كەركوك
و دەوروبەری و گەڕانەوەی زەوییەكان بۆ خاوەنەکانیان کە كورد و توركمانەكانن.
هەر بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە، دەنگ لەسەر هەمواری
دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی دەدرێت.
چالاکوانان و بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمان و یاساناسان
پێشتر نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لە گۆڕانکاری لە یاسای ژمارە 188ی ساڵی 1959
ى باری کەسێتی بەو جۆرەی پێشنیازکراوە، بە هەوڵێکی سیاسیی و
پێچەوانەی دەستوور و بنەماکانی دیموکراسی و مافەكانی ژنان و منداڵان ناوی دەبەن.
269 جار خوێندراوەتەوە