گروپی مقاومەی ئیسلامی
رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردوەتەسەر ئیلات و جۆلان.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە گروپی
مقاومەی ئیسلامی رایگەیاند، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشییان کردوەتەسەر چەند ئامانجێکی
گرنگ لە ئیلات لە باشوری ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ دووەمجار بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئامانجێکی گرنگییان
لە بەرزاییەکانی جۆلان پێکاوە.
هاوکات، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، رێگرییان لە فڕۆکەیەکی بێ فڕکەوان کردوە
و رێگەیان نەداوە بگاتە ئاسمانی وڵاتکە.
ماوەی چەند مانگێکە وەک پشتیوانییەک بۆ فەڵەستین گروپە چەکدارە عێراقییەکان
هێرشی موشەکی بۆسەر ئیسرائیل ئەنجام دەدەن.
لە 4ی تشرینی یەکەم،
سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو سەرباز و برینداربونی زیاتر لە 20 سەربازی دیکەی لە ئەنجامی
تەقینەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان - کە لە عێراقەوە هەڵدرابو، راگەیاند.
542 جار خوێندراوەتەوە