دوای دو هەفتە لە بێدەنگی و دەرنەکەوتنی ئيسماعيل قائانى لە ڕێوڕەسمی پرسەی عەباس نیلفرۆشان
کە یەکێک بو لە سەرکردە باڵاکانی ئێران دەرکەوتەوە.
هەواڵ:KNNC
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوە، روخساری
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقى قودسى سوپای پاسداران بۆ چەند خولەکێک لە کەناڵی
تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران نیشاندرا، ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی دو هەفتەیە چەندین
دەنگۆ لەسەر دیارنەمان و کوژرانى ئەو فەماندەیە بڵاوبوەتەوە.
لەم دوهەفتەیەدا کە قائانی دەرنەکەوتوە، دەنگۆی
کوژانی لە بەیروت و دەنگۆی دەستگیرکردنی وەک سیخوری ئیسرائیل بوە رۆژەفی میدیا جیهانییەکان،
ئێرانیش بەردەوام ئەو دەنگۆیانەی رەت دەکردەوە.
دوایین جار ئیسماعیل قائانی دوو رۆژ دوای
کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنان لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل
بۆ سەر بەیروت، لە ئۆفیسی نوێنەری حیزبوڵڵا لە تاران بینرا.
ئیسماعیل قائانی ئەکبەرنژاد لە 17ی ئابی ساڵی
1956 لە شاری مەشهەد لە دایکبوە و لە ساڵی
2018ەوە دوای ئەوەی قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکادا کوژرا،
وەک سێیەم فەرماندەی فەیلەقى قودسى سوپاى پاسداران دەستنیشان کرا.
616 جار خوێندراوەتەوە