بەرێوبەری بنکەی کارەبای
رومادی و تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی کوژران و تا ئێستاش هۆکاری روداوەکە نەزانراوە.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن رایگەیاند، کەمێک لە مەوبەر ئەندازیار فراس عوبێدی
بەڕێوەبەری بنکەی کارەبای رومادی و هاوسەر و دوو کچەکەی بە کوژراوی لە نێو ماڵەکەی
خۆیان لە ناحیەی بەغدادی پارێزگای ئەنبار دۆزرانەوە.
وتیشی: دوای کوشتنی تەواوی ئەندامانی خێزانەکە، تەرمەکان شێوێندراون.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کەی ئێن ئێن، هێزە ئەمنییەکان لەشوێنی
روداوەکە بڵاوەیان پێکراوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردوە.
دیجیتاڵ میدیای KNN؛ هۆزان جاسم
2796 جار خوێندراوەتەوە