گۆڕانخوازانی هەولێر: كار بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەین

KNN : Kurdish News Network
09:48 - 30/09/2024
کوردستان
+
-

هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی سنوری بازنەی هەولێر جەخت دەكەنەوە كار بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ دوشەممە، سەرۆكی كەمپینی هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی هەولێر بە ئامادەبونی رەوەند بەكر حاجی ئەحمەد، كاندیدی ژمارە (3) و كارزان عەزیز گەردی كاندیدی ژمارە (5)ـی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی هەولێر لەگەڵ حاكم سەرمەد كۆبوەوە.

 

لە كۆبونەوەكەدا، كە بەشێك لە نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان لەدامەزراوەی پەیوەست بە هونەر و شێوازی بەشداری هەڵبژاردن ئامادەیبون، جەخت لەسەر پێویستی كۆكردنەوەی تواناكان بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی لیستی (114)ـی بزوتنەوەكە كرایەوە.


لای خۆشیانەوە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی هەولێر دوپاتیانكردەوە كە لە كەمپینەكانی هەڵمەتی هەڵبژاردن هەمو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

259 جار خوێندراوەتەوە