رێکخەری گشتی بزوتنەوەی
گۆڕان، پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتیان و گۆڕانخوازان دەکات و سەبارەت بە دۆخی گۆڕان و
ئایندەی بزوتنەوەکە و هەڵوێستی بزوتنەوەکە سەبارەت بە بەشداریی لە کابینەی داهاتوى
حکومەتی هەرێم ئاشکرادەکات، داوایەکیش ئاراستەی گۆڕانخوازان و هەڵسوڕاوە نیگەرانەکان
دەکات.
هەواڵ:KNNC
بڕیارە کاتژمێر هەشتی
ئەمشەو دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە رێگای میدیاکانەوە
وتارێک پێشکەش بکات و تێدا چەند پەیامێک لەبارەی کاری ڕابردوی بزوتنەوەی گۆڕان و هۆکاری
بەشداریکردنی لەحکومەت و ئایندەی بزوتنەوەکە و هەڵوێستی گۆڕان سەبارەت بە بەشداریی
لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ئاشکرا بکات.
هاوکات داوایەکیش
ئاراستەی گۆڕانخوازان و ئەو سەرکردە و هەڵسوڕاوانە دەکات کە لە ماوەی ڕابردودا بەهۆی
نیگەرانییەکانیانەوە بەهەر هۆیەک بوبێت لە بزوتنەوەی گۆڕان دور کەوتونەتەوە.
هەر لە وتارەکەیدا ڕێکخەری
گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، پەیام ئاراستەی هاوڵاتیان و دەنگدەران دەکات و ئایندەی کاری
بزوتنەوەکەش دەخاتەڕو.
760 جار خوێندراوەتەوە