رۆژنامەیەکی فەڕەنسی باس لەوە دەکات لەلایەن سیخوڕێکی
ئێرانییەوە زانیاریی ورد لەسەر حەسەن نەسڕوڵڵا دراوەتە ئیسرائیل میدیاکانی ئیسرائیلش
هاوکاریی خەڵکانی ناوچەکە بە هۆکاری سەرکوەتنی ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل ناو دەبەن.
هەواڵ:KNNC
رۆژنامەی لو پاریزیا -ی فەرەنسی بابەتێکی لەسەر کوژرانی
حەسەن نەسڕوڵڵای ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا، بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت: "سیخوڕێکی
ئێرانی زانیاریی وردی لەسەر جموجوڵەکانی حەسەن نەسروڵڵا هەبوە و پێش گەیشتنی
بۆ شوێنی کۆبونەوەکە لە باشوری بەیروت، ئیسڕائیلی ئاگادارکردوەتەوە لەوەی
لەگەڵ عەباس نیلفرۆشانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاسداران پێکەوە لە ئۆتۆمبێلێکدان".
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئیسرائیل چاوەڕوانی دەستپێکردنی
کۆبونەوەکەی کردوە و هێرشی کردوە، دواتریش حەسەن نەسروڵا و بەرپرسەکەی
پاسداران و 12 سەرکردەی دیکەی حزبوڵا کوژران.
هاوکات، رۆژنامەی یەدیعۆت
ئەحرەنۆتی ئیسڕائیلیش ئاماژەی بەوەداوە، سوپای ئیسرائیل بەهاوکاری و زانیاری
خەڵکی دەوروبەری ئەو باڵەخانەیەی بە ئامانجیان گرتبو، توانیویانە سەرکوتوبن لە
کوشتنی حەسەن نەسروڵا.
نیو یۆرک تایمزی ئەمەریکیش بڵاویکردوەتەوە، بڕیاری
کوشتنی حەسەن نەسروڵا و جێبەجێکردنی لە هەمان ڕۆژدا دراوە، چونکە سەرکردەکانی ئیسڕائیل
پێیان وابوە، دەرفەرتێکی کەمیان لەبەردەستدایە.
3390 جار خوێندراوەتەوە