ترینت ئەلیكسەندەر ئارنۆڵدی ئەستێرەی هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوڵ لە مامەڵەی كڕینی
یانەی نانتی فەرەنسیدایە.
وەرزش:KNNC
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی ئەلیكسەندەر ئاڕنۆڵد و باوكی
لەكڕینەوەی یانەی نانتی فەرەنسی نزیكبونەتەوە.
لیكیپ ئاشكرایكردوە ئەلیسكەندەر ئارنۆڵد لە بەرامبەر فرۆشتنی یانەكەیدا
140 ملیۆن یۆرۆی بۆ ۆڵدمار كیتای بازرگانی فەرەنسی پێشنیازكردوە كە خاوەنی یانەی
نانتە.
لەهەواڵی رۆژنامەكەدا باس لەوەكراوە ۆڵدمار كیتا لێكۆڵینەوە لە ئۆفەرەكە دەكات
و بەئەگەرێكی زۆریشەوە لەكۆتایدا بەسودی یاریزانەكەی لیڤەرپوڵ و باوكی دەستبەرداری
یانەی نانت دەبێت.
ئارنۆلد پشكێكی لە تیمی ئەلبینی بەشداری لە پاڵەوانێتیی فۆرمولاوەن هەیەو
باوكیشی بازرگانێكی گەورەیە لە بواری وەبەرهێنانی وەرزشیدا.
نانت یانەیەكی دیاری خولی فەرەنسایەو پێش دەركەوتنی سەرجەم ئەنجامی یارییەكانی
هەفتەی پێنجەمیش لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدایە.
76 جار خوێندراوەتەوە