بەمەبەستی رێگری كردن لە هاككردنی
ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان، عێراق رێكاری توندی خۆپارێزی دەگرێتەبەر بڕیاریش وایەی
لەدەروازە سنورییەكانەوە دەستپێبكەن.
هەواڵ: (KNNC)
یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی
عێراق رایگەیاند: لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی، بەسەرۆکایەتی
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، گفتوگۆ لەسەر چەندین پرس كراوە،
كە یەكێك لەو بابەتانە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توند و پارێزگاریكردن لەهەر
ئەگەرێكی هاككردن.
وتیشی: بۆ ئەو مەبەستەش جەخت لە
زیادكردنی پشكنینیە ئەمنییەكان كراوەتەوە لەكاتی هاوردەكردنی ئامێرەكان، بۆیە گرتنەبەری رێوشوێنە ئەمنییەكان، لە دەروازە سنوریەکانەوە
دەستپێدەكات، كەمەبەست لێی دورکەوتنەوەیە لە هەر ئەگەرێکی هاککردن.
ئەمڕۆ چوارشەممە و بۆ دوەم رۆژ
لەسەریەك، بەتەكنەلۆژیای ئاست بەرز ئیسرائیل ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لەجۆری (پەیجەر
و هۆكی تۆكی)ـی نێوان ئەندامانی حزبوڵای لوبنانی تەقاندەوە، بەهۆیەوە (17) گیان
لەدەستدان و زیاتر لە سێ هەزار كەس برینداربون.
240 جار خوێندراوەتەوە