لەكاردانەوەی ئەنجامە
خراپەكان یانەی رۆمای ئیتاڵی دەستبەرداری دانێلی دی رۆسی راهێنەری بو.
وەرزش:KNNC
یانەی رۆما كە یانەیەكی
سێریا ئەیە بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو دانێلی دی رۆسی لە پۆستی راهێنەرایەتی تیمەكەی
دورخستەوە.
رۆما سەرەرای
سوپاسكردنی دی رۆسی هەنگاوی لابردنی ئەو راهێنەرە بەدروست زانیوە لەرێگای گەڕانەوەی
یانەكە بۆ رێرەوە راستەكە.
دورخستنەوەی دی رۆسی
لەدوای 4 هەفتە یاریكردن لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیادا دێت كە رۆما 3 یاری یەكسانكردەوەو
یارییەكیشی بە ئیمپۆلی لە یاریگای خۆیدا دۆڕاندوە.
لە ئێستاشدا گورگەكانی
رۆما بە 3 خاڵ لەپلەی 16ی ریزبەندی خولەكەدان و جیاوازیەكەیان لەگەڵ ئۆدینێزی پێشەنگ
7 خاڵە.
دی رۆسی كە شوێنی مۆرینیۆی
لە راهێنەرایەتی رۆما گرتەوە لە 30 یاریدا سەرپەرشتی یانەكەی پایتەختی ئیتاڵیای
كردوەو لەو ژمارە یاریەش 14 بردنەوەی بۆ بەدەستهێناون لەگەڵ 9 یەكسانبون و 7 دۆڕاندندا.
68 جار خوێندراوەتەوە