بەڕێوەبەری
گشتیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایدەکات
هەر کاندیدێک بانگەشەى پێشوەختە دەستپێبکات سزا دەدرێت تا دورخستنەوەى، داواش
دەکات هاوڵاتییان پەلە بکەن لە وەرگرتنەوەى کارتى بایۆمەترى دەنگدان.
هەواڵ:KNNC
ئامانج عەزیز،بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کەى ئێن ئێنى راگەیاند؛ زیاتر لە
ملیۆنێک هاوڵاتیی کە مافى دەنگدانیان هەیە کارتى بایۆمەتریان وەرگرتوەتەوە و
رۆژانەش پرۆسەى دابەشکردنەکەى بەردەوام دەبێت تا 19/10/2024.
جەختیکردەوە کە کارتى بایۆمەترى لەبەر ئەوەى پەنجەمۆر و
وێنەى کەسەکەى لەسەرە، تەنها خاوەنەکەى دەتوانێت بەکاریبهێنێت و وتى: گرنگە
هاوڵاتییان بێن و کارتەکانیان وەربگرنەوە تا بەشدارى پرۆسەى دەنگدان بکەن.
لەبارەى ئەو کاندید و حیزبانەى دەستیان بە
بانگەشەى هەڵبژاردن کردوە بەڕێوەبەری
گشتیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتى:
لەڕێی لیژنەیەکەوە رۆژانە راپۆرت تۆمار دەکەن و ئەو کاندید و لایەنانەى بانگەشەى
پێشوەختیان دەستپێکردوە رێکارى یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئەوەشى
ئاشکرا کرد کە سزاى ئەو کاندیدانەى بانگەشەیان دەستپێکردوە پێبژاردن تا
دورخستنەوەیەتى لە کاندیدبون.
472 جار خوێندراوەتەوە