دادگا لەبارەی کوشتنی نارین گۆران بڕیاریدا

KNN : Kurdish News Network
10:31 - 13/09/2024
کوردستان
+
-

دادگای ئامەد لەسەر دۆسییەی کوشتنی نارین گۆران، بڕیارى زیندانیکردنى بۆ ژمارەیەک لە کەسە نزیکەکانی دەرکرد، کە دایک و برایەکی ئەو کچە تەمەن هەشت ساڵانەیەی تێدایە.

 

هەواڵ:KNNC

 

لەسەر کەیسی کوژرانی نارین گۆرانی-ی تەمەنی هەشت ساڵ، دادگای ئامەد بڕیاری زیندانیکردنی بۆ هەریەکە لە یوکسەل گۆران کە دەکاتە دایکی نارین و ئەنەس گورانی برای نارین، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی بەئەنقەستی ئەو کچە هەشت ساڵانە دەرکرد.

 

هاوکات بە تۆمەتی بەلاڕێدابردنی کەیسی کوشتنی نارین، دادگا سزای زیندانیکردنی بەسەر شەش کەسی دیکەدا سەپاند.

 

 

هەر لەو چوارچێوەیەشدا، بە بڕیاری دادوەر ژمارەیەک کەسی دیکە ئازاد کران کە عارف گۆران-ی باوکی نارین و خاڵ و مامەکانی تێدایە، جگە لەوەش چەند کەسێکی دیکە بە مەرج ئازاد کراون کە یەکێکیان تەمەنی خوار 15 ساڵە.

 

 

ئەو بڕیارانەی دادگای ئامەد پاش 12 کاتژمێر لە وەرگرتنی وتە لە 22 تۆمەتباری دۆسیەی کوشتنی نارین گۆران دێت.

3996 جار خوێندراوەتەوە