یانەی مانچستەرسیتی دەیەوێت
دەستی یانەی ریاڵ مەدرید بەتەواوەتی لە رۆدری ئەستێرەی دوربخاتەوە.
وەرزش:KNNC
هەواڵەكانی تایبەت بە
پەیوەندیكردنی رۆدری بە ریاڵ مەدرید كارگێڕی مانچستەرسیتی ترساندەوە و پاڵەوانی
ئینگلتەرا پلانی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەكەی داڕشتوە.
بەپێی دواین زانیارییەكانی
پیپ گواردیۆلای راهێنەری سینیزن داوای لە یانەكەی كردوە پەلە بكەن لە كۆتایی هێنان
بە دۆسیەی نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانە ئیسپانیەكەی.
لەو پێناوەیەدا مانچستەرسیتی
ئامادەیە رۆدری بكات بەخاوەن بەرزترین موچە لە یانەكەدا سەرەرای بونی یاریزانی گەورەی
بە وێنەی ئیرلینگ هالاند و كیڤن دی برۆین.
لە ئێستاشدا سەرچاوەكانی
مانچستەرسیتی ئاشكرایان كردوە ئەو یانەیە دەیەوێت گرێبەستی رۆدری تاكو 2029 نوێبكاتەوەو
بەو هەنگاوەشی بەتەواوەتی كۆتایی بە دەنگۆی رۆیشتنی ناوەندكارە ئیسپانیەكە لە یاریگای
ئیتیحاد كۆتایی پێبهێنن.
160 جار خوێندراوەتەوە