تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستانبوڵ، لە
ئۆپراسیۆنێکدا لە ناوچەی فاتیحی ئەو شارە، حەوت کەسیان لەسەر دۆسییەی کوشتنی حەکیم
لوقمان دەستگیرکردوە.
هەواڵ:KNNC
میدیاکانى تورکیا لەزارى بەرپرسانی
ئاسایشی ئیستەنبوڵەوە بڵاویانکردەوە، حەوت کەس لەسەر دۆسییەی کوشتنی حەکیم لوقمان هاوڵاتییە
کوردەکەی خەڵکی دهۆک دەستگیرکراون.
ئاسایشی ئیستەنبوڵ ئاشکراشی دەکات، یەکێک
لەو کەسانەی دەستگیرکراوە ناوی (خەیرەدین)ە و تۆمەتبارە بە کوشتنی حەکیم
لوقمان کە خۆی لە ماڵێکدا حەشاردابو، یەکێکی دیکەش لە دەستگیرکراوەکان ناوی
"ئوغور"ە و پاسەوانى ئەو شوێنە بوە کە حەکیم لوقمانی تێدا
کوژراوە.
حەکیم لوقمان شەوی 31 ی ئاب لە دوبەیەوە
لەگەڵ ئامۆزا و برایەکی چوبونە بۆ ئیستەنبوڵ و دوای دو کاتژمێر
لە دوای گەیشتنی بۆ ئەو شارە هێرشی کراوەتە سەر و بە چەقۆ کوژرا،
کەسوکارەکەیشى دەڵێن: کوڕەکەمان تەنها لەبەرئەوەى بە کوردى قسەى دەکرد کوژراوە.
475 جار خوێندراوەتەوە