بەرپرسێکى تاڵیبان سێ
هاوسەری دیکە هەیە و بۆ جاری چوارەم ویستویەتی لەگەڵ کچێکی دەستگیرانداردا هاوسەرگیری
بکات، لەلایەن دادگاى تاڵیبانەوە سزادراوە.
هەواڵ:KNNC
میدیاکانی ئەفغانستان
بڵاویانکردوەتەوە بەیانی ئەمڕۆ بەرپرسی کشتوکاڵی تاڵیبان لە شاری قەندوزە بەهۆی
هاوسەرگیری زۆرەملێ لەگەڵ دەستگیرانداری یەکێک لە چەکدارەکانی تاڵیبان، سزای زیندانی
هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا.
ئەمڕۆ پێنجشەمە رۆژنامەی
8ی بەیانی کە رۆژنامەیەکی ئەفغانییە بڵاوکردەوە؛ مەولەوی ئەمانوڵا حەسەن، بە هۆی هاوسەرگیری زۆرەملێوە لەلایەن دادگای باڵای
تاڵیبانەوە دوای دەرکردنى لە کارەکەی بە "زیندانی هەتاهەتایی" سزادراوە.
باس لەوەش کردوە ئەو بەرپرسەی
تاڵیبان هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکدا کردوە کە
دەزگیرانداری یەکێک لە چەکدارەکانی تاڵیبان بوە.
رۆژنامەکە ئەوەى
ئاشکرا کردوە کە بەرپرسەکەی تاڵیبان بنەماڵەی کچەکەی پەشیمانکردوەتەوە و لەبەرامبەر
بێ دەنگکردنیان و ڕازیکردنیان و سەرگرتنی پرۆسەی هاوسەرگیرییەکەی خۆی، 7 ملیۆن ئەفغانی
بە بنەماڵەی کچەکە داوە و زیاتر لە دو ملیۆنیشی لە رێورەسمی مارەکردنەکەی و
دادگادا خەرج کردوە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژنامەکە
باس لەوەش کردوە، ئەم بەرپرسە باڵای تاڵیبان سێ هاوسەری دیکە هەیە و ئەمە هاوسەرگیری چوارەمی بوە.
پرۆسەی هاوسەرگیری زۆرەملە
لەناو بەرپرسانی تاڵیبان شتێکی نامۆ نییە لە ئەفغانستان و لە ماوەی رابردودا چەندین
جار ئەمە رویداوە و سەرەڕای ئاگادارکردنەوە بەرپرس و چەکدارەکانی لەلایەن حکومەتەکەی
تاڵیبانەوە، بەڵام ئەمە نەبوەتەوە هۆی نەمانی دیاردەکە و بڵاوبونەوەی هەواڵی هاوسەرگیریی زۆرەملە بەرپرسان و چەکدارانی تاڵیبان
لەو وڵاتە بەردەوامی هەیە.
961 جار خوێندراوەتەوە