وەزارەتی دارایی
هەرێم لە نوسراوێکدا بۆ ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی پیشانداوە بە خەرجکردنی مینحەی
مانگانەی (19 هەزار و 592) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە لە ساڵی (2013)ـەوە راگیراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە
14ی ئابی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابوری نوسراوێكی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران
کردوە و تیایدا رەزامەندی نیشانداوە بە خەرجكردنی مینحەی مانگانەی 19 هەزار و 592
زیندانیكراو و گیراوی سیاسی كە لە ساڵی 2013وە راگیراوە و بڕی پارەكەشی هەشت ملیار
و 750 ملیۆن دینارە.
ئەوە لەکاتێکدایە
مینحەی زیندانی سیاسی دوای یەكخستنەوەی موچە راگیراوە و بە بڕیارێك خرابوە سەر بڕی
موچەی ئەو كەسانە ئەگەر موچەخۆر بن.
1198 جار خوێندراوەتەوە