ئەمڕۆ دادگایی
تۆمەتبارى سەرەکیی "دزیی سەدە" بەڕێوەدەچێت، بەپێی نوێترین زانیارییەکانى دەستەى
دەستپاکى عێراقیش ژمارەى ئەو کەسانەى لەو دزییەوە تێوەگلاون گەیشتوەتە 30 کەس.
هەواڵ:KNNC
بەپێی نوسراوێکى
دادگاى ناوەندیی بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى کە ئاڕاستەى دەستەى دەستپاکى عێراقى
کردوە، ئەمڕۆ 14ـى ئاب دادگاییکردنى (نور زوهێر) بەپێی ماددەى 331 لە یاساى
سزادانى عێراقى بەڕێوەدەچێت.
بەپێی نوێترین
زانیارییەکانى دەستەى دەستپاکى عێراق، ژمارەى تێوەگلاوانى دزى سەدە گەیشتوەتە 30
کەس، نور زوهێر تۆمەتبارى سەرەکیی ئەم کەیسەيە کە تۆمەتبارە بە راکێشانى دوو ملیار
و 500 ملیۆن دینار لەڕێگەى پێنج کۆمپانیاى وەهمییەوە.
بەمەبەستى گەڕاندنەوەى
پارە براوەکان، نور زوهێر بە کەفالەت ئازادکراوە و دادگا پێشتر داواى لە دەستەى
دەستپاکى کرد کە تۆمەتبار ئاگادار بگرێتەوە لە وادەى دادگاییکردن و بڕیارە ئەمڕۆ
یەکەمین دانیشتنى دادگاییەکەى بەڕێوەبچێت.
ساڵى 2022 دەرکەوتنى
محەمەد شیاع سودانى بە چەندین فەردە پارەوە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا و
راگەیاندنى گەورەترین دزى لە سامانى گشتى عێراقى شۆک کرد، ئەوکات دزینى 3.7 ترلیۆن
دینار راگەیەنرا و تا ئێستاش بەشێکى زۆرى ئەو پارەیە نەگەڕێنراوەتەوە.
1092 جار خوێندراوەتەوە