ئاسایشی عێراق: 21 ئەندامی داعش-مان لە سلێمانی دەستگیركردوە

KNN : Kurdish News Network
04:38 - 22/07/2024
عێراق
+
-

دەزگای ئاسایشی عێراق دەستگیرکردنی (21) ئەندامی داعشی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند كە ژمارەیەكیان بەرپرسی باڵان.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

دەزگای ئاسایشی عێراق رایگەیاند: دوای وەرگرتنی زانیاری ورد و بەدواداچونی مەیدانی كە چەند مانگێكی خایاندوە، بەهاوركاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەرێمی كوردستان توانراوە (21) ئەندامی داعش دەستگیر بكەن، كە لەنێویاندا بەرپرسی باڵا هەبوە.

ئەویخستوەتەڕو، پێشتر و بەپێی مادەی (چوار)ـی یاسای بەرەنگاربوەنەوەی تیرۆر، لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ درچوە.

دەزگاكە رونیكردوەتەوە، لە نێو دەستگیرکراوەكاندا دو سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هەبون، كە  یەکێکیان وەك بەرپرسی (ئەمنی پارێزگای فەللوجە) کاری کردوە، ئەوی دیکەشیان وەک یاریدەدەری کارگێڕی  (پارێزگای تیجریس) کاری کردوە.


دەزگای ئاسایشی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوە لە تۆمەتباران، بەراشکاوی دانیان بەوەدا ناوە کە سەر بە داعشن و چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستییان لەدژی هێزە ئەمنییەکان ئەنجامداوە.

212 جار خوێندراوەتەوە

no