جومانە غەلای: هیچ بڕیارێك نییە بۆ درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی لیستی کاندیدان

KNN : Kurdish News Network
09:44 - 18/07/2024
کوردستان
+
-

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ تۆمارکردنی لیستی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەلای خۆشیەوە، سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆن دەڵێت: وادەی تۆمارکردن درێژناکەنەوە.

 

هەواڵ:KNNC


جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێكدا بە کەی ئێن ئێنی وت: ئەمڕۆ تا کۆتایی دەوامی فەرمی دەرفەت هەیە بۆ تۆمارکردنی لیستی کاندیدان بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 

جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشکرد: تەنها ئەنجومەنی کۆمسیاران لە دەسەڵاتیاندا هەیە وادەی تۆمارکردنی لیستی کاندیدان درێژبکاتەوە، وتیشی: تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ نییە بۆ درێژکردنەوەی وادەکە.

 

لەلای خۆشیەوە، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ تۆمارکردنی لیستەکان و وادەی تۆمارکردنیش درێژناکەنەوە.

443 جار خوێندراوەتەوە