"بەغداد و ئەنقەرە گەیشتونەتە لێکتێگەیشتن بۆ کۆتاییهێنان بە لەشکرکێشییەکانی تورکیا"

KNN : Kurdish News Network
06:04 - 17/07/2024
عێراق
+
-

بەغداد و ئەنقەرە گەیشتونەتە لێكتێگەیشتن بۆ كۆتاییهێنان بە لەشكركێشیی توركیا لە خاكی عێراق، بە وتەى لیژنەى ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەردولا لەسەر پتەوکردنی هەماهەنگی ئەمنی و هەواڵگری رێککەوتون.

 

هەواڵ:KNNC

 

ماڵپەڕی مونت كارلۆ، بە ناوى لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، بڵاوىکردوەتەوە، بەغداد و ئەنقەرە گەیشتونەتە لێكتێگەیشتن بۆ كۆتاییهێنان بە دەستوەردانی سەربازیی توركیا لە خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی ئەو لێكتێگەیشتنە، ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا دژی پەكەكە لەسنورەكانی عێراق كۆتایی دێت و لەبرى ئەوە بەغداد و ئەنقەرە هەماهەنگی ئەمنی و هەواڵگریی دەکەن بۆ بەرەنگاربونەوەی پەكەكە و ئەو هەماهەنگیەش شوێنی دەستوەردانی سەربازیی توركیا دەگرێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانى ماڵپەرەکە، بەغداد و ئەنقەرە ڕێكەوتون لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی سەربازیی هاوبەش بۆ تاوتوێكردنی ڕێكاری كشانەوەی هێزەكانی توركیا و چۆڵكردنی بنكە سەربازییەكانی لە خاكی هەرێمی كوردستان و پارێزگای نەینەوا.

229 جار خوێندراوەتەوە