بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هۆشداریی توند
دەداتە ئەمریکا و رایدەگەیەنێت، هەر جۆرە دەستوەردانێکی واشنتن لە گەرووی هورمز،
رووبەڕووی کاردانەوەی خێرا و یەکلاکەرەوەی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەبێتەوە،
هاوکات داوا لە سەرجەم کەشتییە بازرگانییەکانیش دەکات بۆ هاتووچۆکردن پابەندی ئەو
رێڕەوانە بن کە تاران دیاری کردووە.
لە راگەیەندراوێکدا بارەگاکە ئاماژەی بەوە
کردووە: "گەرووی هورمز گۆڕەپانی یارییکردنی ئەمریکای دەستدرێژکار نییە، بەڵکو
پانتایی سەروەریی حاشاهەڵنەگری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە." هەروەها جەختی لەوە
کردووەتەوە کە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ئەو رێڕەوە ئاوییە ژیارییە، هێڵی سووری
هێزە چەکدارەکانی ئێرانە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، بارەگای ناوەندیی
خاتەمولئەنبیا مەرجی نوێ بۆ جووڵەی دەریایی لە ناوچەکەدا دیاری دەکات و دەڵێت:
"پێویستە سەرجەم کەشتییە نەوتهەڵگر و بازرگانییەکان، لە پێناو دابینکردنی
ئاسایشی هاتووچۆکانیان لە گەرووی هورمز، لەو رێڕەوەوە جووڵە بکەن کە ئێران دیاری
کردووە."
44 جار خوێندراوەتەوە