دواجار خەونەكە
بەدی هات ، كیلیان ئێمباپێ واژۆكەی خستە سەر گرێبەستی یانەی ریاڵ مەدرید، یانەی ریاڵ
مەدریدیش ئەو ئەستێرەیەی بۆ ریزەكانی گواستەوە كەچەند ساڵێكە هەوڵی بۆ دەدات.
كیلیان ئێمباپێ
لۆتان لە 20ی 12ی 1998 هاتۆتە دونیاوەو بەیەكێك لەباشترین یاریزانەكەی ئێستای جیهان
دادەنرێت.
ئێمباپێ كەبەرەچەڵەك
كامیرۆنیە بەخێراییە زۆرەكەی و لێسەندنە نایابەكانی و لێدانە بەهێزەكانی دەناسرێتەوەو
لەكۆتایی هێنان بەهێرشەكانیش وردو كاریگەرە.
ئەو لەناوچەی
بوندی لەپاریس لەدایك بوەو لەساڵی 2015و لەتەمەنی 16 ساڵیدا پەیوەندی بەیانەی مۆناكۆوە
كردوە ، لەوەرزی 2016-2017ش خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی خولی فەرەنسی پێبەخشراوە.
دواتر بەهۆی
ئاستە بەرزەكەیەوە رویكردە یانەی پاریس سان جێرمان و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا ولەماوەی
شەش ساڵدا چەندین دەستكەوت و نازناوی بەدەستهێنا.
لەكۆتایشدا ئێمباپێ
بڕیاریدا خەونەكەی بەدیبهێنێت و بۆ یاریكردن روبكاتە یانەی دڵخوازی خۆی كەئەویش یانەی
ریاڵ مەدریدی ئیسپانییە.
كیلیان دوای ئەوەی
سەركەوتوانە پشكنینە پزیشكیەكانی تێپەڕاند واژۆی لەسەر گرێبەستە پێنج ساڵەكەی لەگەڵ
مێرەنگی كرد.
دوای واژۆكردنی
گرێبەستەكەی ئێمباپێ رویكردە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، لەوێش هەشتا هەزار هاندەری
یانە سپی پۆشەكەی پاڵەوانی ئیسپانیا و ئەوروپا پێشوازییان لێكرد ، لەسەرو هەمویانەوە
فلۆرەنتینۆ پیرێزی سەرۆك و چەندین ئەفسانەی دیكەی یانەكە.
فلۆرەنتینۆ پیرێز
لەوتاری پێشوازیكردن لە ئێمباپێ رایگەیاند ریاڵ مەدرید شوێنی یاریكردنی ئەستێرە مەزنەكانە
، شوێنی بەدیهێنانی خەونی یاریزانان و هاندەرانە.
سوپاسی كیلیانیشی
كرد بەوەی هەوڵێكی زۆریداوە تاوەكو یاری بۆ ریاڵ مەدرید بكات.
دواتر ئێمباپێ
رایگەیاند؛ بەیانیتان باش ، هەوڵدەدەم بە زمانی ئیسپانی قسە بكەم، كارێكی سەرسوڕهێنەر
و باوەڕپێنەكراوە كە لێرە خۆم دەبینمەوە.
وتیشی: چەندین
شەو خەونم بەپۆشینی درێسی ریاڵ مەدیدەوە بینیوە ، ئەمرۆ من زۆر دڵخۆشم ، دەمەوێت زۆر
سوپاسی سەرۆك فلۆرەنتینۆ پیرێز بكەم، كەلەیەكەم رۆژەوە متمانەی پێكردم.
ئێمباپێ سوپاسی
هەمو ئەو كەسانەی کرد کە كاریان كرد تاوەكو بچێتە یانەی ریاڵ مەدرید و وتی:"ئەمڕۆ
من یاریزانی ریاڵ مەدریدم، دەبینم خێزانەكەم دڵخۆشن ، دایكم دەگری، ئەمرۆ رۆژێكی
تایبەتە و واتای زۆری هەیە بۆ من ، ئەمرۆ ئەو رۆژەیە كەخەونەكەی منی تێدا بەدی هات.
لەقوڵایی دڵمەوە
سوپاسی ئامادەبونتان دەكەم، ئێستاش خەونێكی دیكەم هەیە ، ئەویش ئەوەیە بتوانم لەئاستی
باشترین یانەی جیهاندابم ، هەمو هەوڵێك دەدەك بۆ ئەوەی لەئاستی تیمەكە و لۆگۆ مەزنەكەیدابم.
لەكۆتایشدا دەمەوێت
پەیامێك بەمنداڵان بدەم، منیش وەك ئێوەبوم و خەونم هەبو ، ئەمرۆش خەونەكەم بەدی
هات ، رێنمایی من بۆ ئێوە ئەوەیە كاری بەردەوام بكەن بۆ بەدیهێنانی خەونەكانتان، ئەمرۆ
منم سبەینێش یەكێك لە ئێوە لەجێی من دەبێت ، بژی مەدرید.
ماوەتەوە بوترێت
گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ ریاڵ مەدرید بۆ ماوەی پێنج وەرز و تا هاوینی ساڵی 2029یە.
196 جار خوێندراوەتەوە