بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە
نرخی زێڕ لە بازاڕەکان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ
بەرزبونەوەی بەهای دۆلارە.
ئابوری:KNNC
لەگەڵ کردنەوەی
بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ بەڕێژەی (0.1% ) دابەزینی تۆمارکرد و نرخی
هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 2409.54 دۆلار.
لەدوای هەوڵی
تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا، بەهای دۆلار بەرزبونەوەی تۆمارکرد
و ئەوەش بەیەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ دادەنرێت.
سەبارەت بە کانزاکانی دیکەش، زیو لە مامەڵەکاندا
نرخەکەی بە ڕێژەی 0.4% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 30.88 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک، پلاتینۆم
بە ڕێژەی 0.3% دابەزیوە و گەیشتوەتە 995.80 دۆلار.
3460 جار خوێندراوەتەوە