عێراق هەڵوێستی خۆی لەسەر لەشكركێشی توركیا بۆسەر هەرێمى کوردستان راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
10:42 - 10/07/2024
عێراق
+
-

ئەنجومەنى وەزاریى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق كۆبوەوە، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانیش رایدەگەیەنێت: سەرۆك وەزیران هاتنە ناوەوەی سوپای توركیا بۆ عێراق رەتدەكاتەوە.



هەواڵ: (KNNC)



تایبەت بە لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنى وەزاریى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق كۆبوە و لە بڵاوكراوەیەكیشدا؛ هاتنە ناوەوەی سوپای توركیا بۆ عێراق رەتدەكاتەوە.



لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند؛ بەمەبەستی بەدواداچون بۆ هاتنە ناوەوەی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی عێراق ئەنجومەنى وەزاریى ئاسایشى نیشتمانیى كۆبوەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەشكركێشیەكەی سوپای توركیای رەتكردوە و رایگەیاند؛ كە شاندێکى تایبەت بۆ ئەو مەبەستە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.



ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لەسەرجەم لایەنە سیاسییەكان كرد كە پشتیوانی لە هەڵوێستی حکومەت بکەن بۆ ئەوەی پێشێلكاری لەسەر زەوی عێراق قەدەغە بكات لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە.

1290 جار خوێندراوەتەوە