حەماس: هەنگاومان بۆ رێككەوتن ناوە، بەڵام ناتانیاهۆ ئاستەنگ دروست دەكات

KNN : Kurdish News Network
09:48 - 08/07/2024
جیهان
+
-

بزوتنەوەی حەماس رایدەگەیەنێت: هەنگاویان بەرەو كۆتاییهێنان بەجەنگی غەززە ناوە، بەڵام سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاستەنگ بۆ دانوستانەکان دروست دەكات، لە کاتێکدا حەماس وەڵامی ئەرێنی پێشکەش كردوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 


لە راگەیەندراوێكدا، بزوتنەوەی حەماس بڵاویكردوەتەوە، تیایدا هاتوە: بۆ راگرتنی جەنگ حەماس وەڵامی ئەرێنی پێشکەش كردوە و نەرمی بۆ گەیشتن بە رێككەوتن پیشان داوە، بەڵام بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل  بەربەستی زیاتر لە بەردەم دانوستانەکان دادەنێت، هەروەها تاوانەکانی دژی فەلەستیینەكان پەرەپێدەدات، ئەوەش  هەمو هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن پوچەڵ دەكاتەوە.

 

 

بزوتنەوەکە راشیگەیاندوە: داوا لە نێوەندگران دەكات دەستوەردان بۆ کۆتاییهێنان بە "فێڵ" و "تاوانەکانی" سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بكەن، هەروەها بانگەوازی ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان کردوە کە "بەرپرسیارێتی یاسایی و مرۆیی خۆیان بەجێبهێنن و فشار بخەنە سەر راگرتنی تاوانی جینۆساید دژی فەلفەستینییەكان و لێپرسینەوە لە سەرکردەکانی داگیرکەر بکەن.

 

لە راگەیەندراوەكەیدا بزوتنەوەی حەماس ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە هێرشەكانی بۆ سەر کەرتی غەززە، كە زیاتر لە نۆ مانگە سەرپێچی لە یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان دەکات، کە بە ناشرینترین شێوە پێشێلکاری بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدات.

113 جار خوێندراوەتەوە