ناوەرۆكی كۆبونەوە سێ قوڵییەكەی ئەمەریكا، ئیسرائیل و میسر لەسەر كەرتی غەززە

KNN : Kurdish News Network
07:30 - 08/07/2024
جیهان
+
-

بەمەبەستی كۆتایی هێنان بەجەنگی غەززە، ئازادكردنی دیلەكان و رێكخستنەوەی سنوری نێوان میسر و كەرتی غەززە، هەریەك لە ئەمەریكا، ئیسرائیل و میسر لە قاهیرە كۆبونەوە.

هەواڵ: (KNNC)


كەناڵی (BBC) بڵاویكردەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە كەرتی غەززە و ئازادكردنی دیلەكان هەروەها رێکخستی سنوری نێوان میسر و كەرتی غەززە، بیل بێرنز، بەڕێوەبەری (CIA) و برێت مەکگۆرک، راوێژکاری سەرۆكی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی ئیسرائیل و میسر لە قاهیرە كۆبونەوە.



كەناڵەكە ئاشكرایكردوە، پێش ئەوەی لەسەر پرسی ئاگربەست و ئازادكردنی دیلەكان گفتوگۆی لەسەر بكرێت، پرسی رێکخستنەوەی سنوری نێوان میسر و غەززە بەمەبەستی کردنەوەی دەروازەی رەفەح كە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستی بەسەردا گیراوە، یەكێك بوە لە تەوەری سەرەكی كۆبونەكە سێ قۆڵییەكەی نێوان ئەمەریكا، ئیسرائیل و میسر.


لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ دوشەممەدا، نوێنەرەكانی میسر رایانگەیاندوە: تا ئەو كاتەی بەری فەلەستینی دەروازەی رەفەح لەژێر كۆنترۆڵی ئیسرائیلدا بێت، وڵاتەكەیان ئامادەنییە دەروازەی رەفەح بکاتەوە.


دوێنێ یەكشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، یەکێک لە مەرجەکانی ئەو رێککەوتنە،  رێگری كردن لە بە قاچاخ بردنی چەكە بۆ بزوتنەوەی حەماس لە سنوری نێوان میسر و غەززەوە.


بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمەریکی بە رۆژنامەی ماڵپەڕی ئاکسیۆسیان راگەیاندوە: هەرچەندە لە پێشنازی رێككەوتنەكە باسی ئازادكردنی دیل و ئاگربەست نەكراوە، بەڵام لایەنەكان دەیانەوێت چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، دو بەرپرسە ئەمەریکییەكە جەختیان لەسەر رێککەوتنەكە كردوەتەوە.


ماڵپەڕەكە لەسەر زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە ئاشكرایكردوە، یەكێكی دیكە لە و پرسانەی لە كۆبونەوەكە باسی لێوەكراوە پەیوەندی بە رێگریكردن بوە لە بزوتنەوەی حەماس و نەگەڕانەوەیەتی بۆ باكوری غەززە، هەروەها میكانیزمی جێبەجێ كردنی رێككەوتنەكە گفتوگۆی لەسەر كراوە.



بڕیار وایە دوای كۆتایی هاتن بە گفتوگۆكانی قاهیرە، برێت مەکگۆرک، راوێژکاری سەرۆكی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشتێک بۆ ئیسرائیل ئەنجام بدات و لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیران و یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل كۆببێتەوە، هەروەها بیل بێرنز، بەڕێوەبەری (CIA) سەردانی دەوحەی پایتەختی قەتەر بكات، ئەوەش بۆ كۆبونەوە لەگەڵ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیران، عەباس کامیل، بەڕێوەبەری هەواڵگری میسر و دەیڤید بارنیا، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێککەوتنی ئاگربەست و ئازادكردنی دیلەكان.

86 جار خوێندراوەتەوە