حكومەتى عێراق دەنگۆی گواستنەوەی سەركردەكانی حەمماس بۆ بەغداد رەتدەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:24 - 26/06/2024
عێراق
+
-

حكومەتی عێراق دەنگۆی گواستنەوەی بارەگای سەركردایەتی بزوتنەوەی حەمماسی فەڵەستینی بۆ بەغداد رەتدەكاتەوە.


هەواڵ:KNNC

 

فادی شەممەری، راوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیرانی عێراق  بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتى راگەیاندوە: كردنەوەی هیچ بارەگایەكی فەرمی بزوتنەوەى حەمماس بونی نییە وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكرێت، هەروەها داواكارییەكیشیان پێنەگەیشتوە لەبارەی گواستنەوەی سەركردەكانی بزوتنەوەی حەمماس یان كردنەوەی نوسینگەیەكی فەرمی لە عێراق.

 

هاوكات سەرچاوەیەكی دیکەى نزیك لە حكومەتی عێراق رایگەیاندوە: گواستنەوەی سەركردەكانی حەماس(خالید میشعەل و ئیسماعیل هەنییە) بۆ بەغداد زۆر دورە لەراستیەوە.

ئەو

 

ە لەكاتێكدایە رۆژنامەی "زە ناشناڵ"ی ئەمریكی لە راپۆڕتێكدا ئاماژەی بەوەكردبو مانگی رابردو ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەکتەبى سیاسى بزوتنەوەی حەمماس و نوێنەرانی هەردو حكومەتی عێراق و ئێران، گفتوگۆیان كردوە لەبارەی گواستنەوەی بارەگا و سەركردەكانی ئەو بزوتنەوەیە بۆ بەغداد، میدیاکانی عێراقیش بڵاویانكردەوە نوسینگەی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی بزوتنەوەی حەمماس لە بەغدادی پایتەختی عێراق بە رەزامەندی فەرمی حكومەتی عێراق كراوەتەوە.

145 جار خوێندراوەتەوە